موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی پارێزگای یه‌زد ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی پارێزگای یه‌زد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو قوتابیان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعه‌لیمه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری یه‌زد دا خۆپێشاندانیان كردبوو.
