بهپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر، بڕیارە لە پاریس کۆبوونەوەیەک لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا بە ئامادەبوونی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بەڕێوەبچێت.
بهپێی زانیارییهكان، پێشتر کۆبوونەوەی نێوان عەبدی و باراک لە عەممانی پایتەختی ئوردن ئەنجامدراوە و کۆبوونەوەکەیان بە “ئەرێنی” وەسف کراوه و ڕایانگەیاندووە کە لێکتێگەیشتنی زیاتر له نێوان هەردوولا ڕوویداوه. پێشهاتهكانی باشووری سوریا وایکردووە كه هێزەکانی سوریای دیموکراتیك پێگەی خۆیان بە پشتیوانی ئەمریکا و فەرەنسا لە دژی دیمەشق بەهێزتر بكهن و ئیمانۆئێل ماكرۆن ڕاستهوخۆ پاڵپشتی له بۆچوونهكانی مهزڵووم عهبدی كردووه.