کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوان له‌ دزفوول و تاران

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوان له‌ دزفوول و تاران 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی به‌فرانبار، ماڵدزراوانی دوو شیركه‌تی گوڵبارانی دزفوول و ئامیتیس له‌ تاران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌و دوو شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.

ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌ به‌ ناو خسووسیه‌كان له‌ ئێران درێژه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان به‌ كێشه‌ و گرفتی قوربانیان نه‌داوه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، گه‌نده‌ڵی سه‌ر تا پێی نیزامی ئیسلامی گرتووه‌ و خامنه‌یی جه‌نایه‌تكار به‌ بێ شه‌رمییه‌وه‌ ده‌ڵێت: “فه‌ساد سیسته‌می نه‌بووه‌”. له‌ ساڵانی ڕابردوودا، ده‌یان په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ ده‌زگای قه‌زایی تۆمار كراوه‌، به‌ڵام له‌قێك له‌ گه‌نده‌ڵییه‌كان له‌ نێو خۆی ده‌زگای قه‌زاییه‌ و تاوانباران ئازاد و ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی زیندانی ده‌كات.