ماڵدزراوانی شیرگه‌تی ڕه‌زایه‌تی خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوینی قه‌زوێن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، بۆ جارێكی دیكه دژ به قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به دوو ساڵه كه سه‌رمایه‌ی ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی سپای پاسدارانه‌وه به ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا عه‌فاری تاڵان كراوه. له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم چه‌ند دانیشتنی به ناو دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌و په‌روه‌نده به‌ڕێوه بردووه و ماڵدزراوان هێشتا چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیانن.