ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی “ئیمام ڕه‌زا” له ئیسلامشه‌هری تاران، دژ ڕاده‌ست نه‌كرانی زه‌وییه‌كانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ته‌عاونی مه‌سكه‌نی شاره‌داری ئیسلامشه‌هر، به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و بایه‌خ نه‌دانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به سكاڵاكه‌یان دژ به به‌رپرسی ته‌عاونی ئه‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای په‌رداخت كرانی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له ٧ ساڵ، هێشتا له لایه‌ن ته‌عاونی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه زه‌وییه‌كان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دووسیهیان بۆ ساز ده‌كه‌ن.