ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری ئیسفه‌هان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كانیان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.
