ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی شیركه‌تی فه‌رهان دیزڵ دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، له به‌رده‌م دادگوسته‌ری شاری ئیسلامشه‌هر كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌دشاربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه پێویسته كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كانیان بهێنن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی خێرای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كانیان، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
