ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ماڵدزراوانی شیركه‌تی گوڵباران له شاره‌كانی دزفوول، ئه‌ندیمشك و شووش خۆیان گه‌یانده تاران و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان دژ به‌گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڕێوه برد.
به‌پێی زانیارییه‌كان،شیركه‌تی ماڵی گوڵباران سه‌ر به سه‌رهه‌نگێكی خانه‌نشینی سپای پاسدارانه كه له‌لایه‌ن چه‌ند برایه‌كیه‌وه ئیداره ده‌كرێت. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیركه‌ته به بیانووی سه‌رمایه‌گوزاری پاره‌یه‌كی زۆریان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، به‌ڵام نه داهاتی سه‌رمایه‌كانیان دیاره و پاره دزراوه‌كانیان پێ ئه‌ده‌نه‌وه.