ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خۆدڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین له شارستانی تاكستانی قه‌زوێن، بۆ جارێكی دیكه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی داراییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
شیركه‌ته‌كانی ڕه‌زایه‌ت خۆدڕه‌و و ته‌راوه‌ت نۆوین سه‌ر به پاسدارێكی ڕژیم به ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌زا غه‌فاری”یه و ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌ی ڕژیم، به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه. ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵ به سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام نه ئۆتۆمبێلێك ڕاده‌ستی خه‌ڵك كراوه و نه چاره‌نووسی پاره‌كانیان دیاره. هه‌ر چه‌ند ماڵدزراوان سكاڵایان له دادگوسته‌ی قه‌زوێن تۆمار كردووه، به‌ڵام هێشتا وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه.