کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوانی شارۆچكه‌ی په‌ردیس له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵدزراوانی شارۆچكه‌ی په‌ردیس له‌ كرماشان 4

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، ماڵدزراوانی شارۆچكه‌ی په‌ردیسی كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داگیركردنی زه‌مینه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، زه‌مینه‌كانیان مۆڵه‌تی یاسایی هه‌یه‌ به‌ڵام ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌سرووشتییه‌كان داگیری كردووه‌ و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیش قه‌ره‌بووی زیانه‌كان ناكاته‌وه‌. هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش له‌و باره‌وه‌ وتی: چه‌ندین جار سه‌ردانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌یان كردووه‌ به‌ڵام بایه‌خیان به‌ كێشه‌كان نه‌داوه‌ و ئێستا له‌ بیلاته‌كلیفی ماونه‌ته‌وه‌.