کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵباخته‌گانی شارستانی به‌همه‌یی

كۆبوونه‌وه‌ی ماڵباخته‌گانی شارستانی به‌همه‌یی 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی به‌فرانبار، ماڵباخته‌گانی شیركه‌تی سه‌رمایه‌ پوویش له‌ شارستانی به‌همه‌یی سه‌ر به‌ ئوستانی كۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بانكه‌كان و ئیداراتی ده‌وڵه‌تی ئه‌و شارستانه له‌ ترسی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی خه‌ڵك داخراون له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ شیركه‌تی تیجاره‌ت گوسته‌ری پوویش سه‌ر به‌ سپای پاسدارانه‌ و بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری له‌سه‌رمایه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شارستانه تاڵان كردووه‌ و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی زیان لێدراوان نییه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات.