ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك لە فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایانی وانەبێژی كه‌لار، له‌ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان لە بەردەم بانكی هەرێم لە شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
خۆپیشاندەران دەڵێن: دوو مانگە موچەمان وەرنەگرتووە، بڕیاربوو پێش جەژن مووچە وەربگرین، بەڵام ئەوە مووچەی مانگی حەوت دابەشدەكرێت له‌حاڵێكدا هێشتا موچەی مانگی شەشمان وەرنەگرتووە. مامۆستایەكی وانەبێژێش وتی: ئەوە دەگەینە مانگی هەشت هێشتا موچەی مانگی چوارمان پێنەدراوە، چەندینجار ناڕەزایه‌تیمان دەربڕیوە، بەڵام به‌رپرسان هیچ وڵامێكیان به داخوازییه‌كانمان نداوه‌ته‌وه.