ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و مامۆستایانی زانكۆ له شاری یاسووج دژ به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ كادری ده‌رمان كۆبوونه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، پزیشكی بسپۆری بواری دڵ به ناوی “مه‌سعوود داوودی” له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كانی كوژرا و ئه‌و ڕووداوه ناڕه‌زایه‌تی شارومه‌ندانی یاسووجی لێكه‌وته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو پزیشكان و مامۆستایانی زانكۆ خۆپێشاندانیان كرد و بڕیاریان دا له ڕۆژی شه‌ممه‌وه هه‌موو ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان جگه له ئۆرژانس داده‌خه‌ن و به كۆمه‌ڵ مان ده‌گرن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو، مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و پزیشكه به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه چوو.