کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی دوو گیانه‌ختكردوو له‌ گۆڕستانی تایله‌ی سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی دوو گیانه‌ختكردوو

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ گۆڕستانی تایله‌ی سنه‌، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو “ناسر سه‌لیمی” و “یه‌دێ فوولادی” ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هاوڕێیان “ناسر” و “یه‌دێ” له‌ ساڵی ٥٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌ تیرباران كران.