ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی حیزبی سۆسیالیستی چه‌وساوه‌كان له شاری دیاربه‌كر، له به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، خوازیاری داخستنی سیاچاڵه‌كان له توركیا و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به وته‌ی محه‌ممه‌د ئاڵتین كایا، ٤٣ به‌ندكراو له زیندانه فه‌وقه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ناسراو به سیاچاڵه‌دا زیندانی كراون. هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن. ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌بێ كۆتایی به سیاسه‌تی سه‌ركوت بێنێت و دان به مافی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا دا بنێت.