ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له لاوانی كرماشان به له‌به‌ركردنی جلی كوردی له به‌ر درگای تاق وه‌سان كۆبوونه‌وه و دژبه بڕیاره‌كانی ڕژیم بۆ له ناوبردنی كه‌لتووری ئه‌و پارێزگایه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوابه‌دوای ڕێگری كردنی حه‌راسه‌تی ئیداره‌ی میراس فه‌رهه‌نگی له چوونه‌ژووره‌وه‌ی لاوانی كوردی پۆش بۆ نێو ناوچه‌ی مێژوویی تاق وه‌سان، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له لاوانی كرماشان به جلی كوردیه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی تاق وه‌سان كۆبوونه‌وه و دژبه سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ركوتی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
