به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی پیرانشار به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “كۆماری ده‌رئوفتاده” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لاوانی شۆڕشگێڕی پیرانشار گڵكۆی “كۆمار ده‌رئوفتاده”یان گوڵباران كردووه و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. شایانی باسه كه “كومار ده‌رئوفتاده”ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
