کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”

كۆبوونه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی 1

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ به‌هه‌شت محه‌ممدی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له‌ شانازیان بن.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی، وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ری ئه‌و ئازیزانه، به‌ڵێنیان داوه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌وه‌ بچن و وێڕای پشتیوانی كردن له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له‌ شانازیان بن.