ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، لانیكه‌م هه‌زار كرێكاری په‌یمانكاری شیركه‌تی نه‌وت له ئێران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له به‌رده‌م پارله‌مانی ڕژیم كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكی به‌پرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
