ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له په‌نابه‌رانی ئێرانی به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی سوید خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ری ئێرانی له وڵاتی سوید دا ده‌ژێن و هێشتا مافی شارومه‌ندی ئه‌و وڵاته‌یان وه‌ر نه‌گرتووه. به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی مانه‌وه تووشی ده‌یان كێشه بوون و داوا ده‌كه‌ن به زوورترین كات چاره‌نووسیان ڕوون بكرێته‌وه. نوێنه‌ری په‌نابه‌رانی ناڕازی دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی سوید ئه‌نجام داوه و وێڕای ئاماژه‌پێدان به ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ئێران و سه‌ركوتی ناڕازیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، خوازیاری بایه‌خ دانی ده‌وڵه‌تی سوید به باروودۆخی په‌نابه‌رانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو.