به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی ژن له شاری سنه، مه‌راسمێكیان به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژبه ژنان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژنانی به‌شدار له‌و چالاكییه، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنان و كچانی كۆمه‌ڵگایان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و له به‌یاننامه‌كه‌دا، وێڕای پیرۆزبایی كردنی ئه‌و ڕۆژه له ته‌واوی ژنانی ئێران و جیهان، ڕایانگه‌یاند: دیاریكردنی ئاوا ڕۆژێك له جیهان وه‌كوو هێمایێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژبه ژنان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه دیارده‌ی سه‌ركوتی ژنان، به شێوازه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی، بێڕێزی كردن و لێدان، بێبه‌شكردن له مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیان، كوشتن و….هتد به زۆری له جیهانی ئه‌مڕۆی پیاوسالاردا ڕووده‌دات. ئێمه چالاكانی ژن له شاری سنه خوازیاری به‌شداری برینی ژنان و كچانی كوردستان و ئێران له مه‌راسمه‌كانی ئه‌و ڕۆژه و داكۆكیكردن له مافه‌كانیانین.
