ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و ژێنگهدۆستی كامیاران به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له لێدانی مه‌عده‌نێكی نوێ له گوندی ماراو كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی ژیانه‌وه‌ی سرووشت و ڕێگری كردن له له‌ناوچوونی ژینگه به بیانووی لێدانی مه‌عده‌ن به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتێكی زۆرتر له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه، له گوندی ماراو كۆبوونه‌وه و تۆمی گیای ده‌رمانیان له چه‌ندین هێكتار له كویستانه‌كانی ئه‌و گونده چاند و خوازیاری سه‌ره‌نجدانی به‌رپرسانی ڕژیم به گرینگی ژینگه و سرووشت بوون.