ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی كورد به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له “ئۆسلۆ“ی پایته‌ختی نۆ‌رویژ، هێرشه‌كانی سپای پاسدارانیان بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕه‌كانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی سیاسی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم، هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر و هێزه‌كانی پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ هه‌وڵیان دا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك بده‌ن.