ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د له‌به‌رده‌م بینای مه‌جلیس و فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م ئه‌ندامانی تاران و مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌لانانی بودجه‌ی پشتیوانی له كه‌م ئه‌ندامان له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و كۆبوونه‌وه و له شاری تاران له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و له شاری مه‌شهه‌دیش له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌ته‌وه.