ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، گرووپیك له چالاكانی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له‌شاری پاریس بۆ پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” و مانگرتن و خۆپێشاندانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خۆیان له‌ئاست سیاسه‌ته سه‌ركوتگه‌رانه‌كه‌ی ڕژیم نیشاندا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه كاتژمێر ١٠ی به‌یانی و له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له شاری پاریسی فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌چووو به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان، ئازادی” و “له كوردستان تا تاران، خۆێنین ته‌واوی ئێران” و “مه‌رگ و نه‌مان بۆ سیته‌مگه‌ر چ شا بێت و چ ڕێبه‌ر” توڕه‌یی خۆیان له‌ئاست ڕژیمی په‌ت و سێداره نیشاندا.