به‌شێك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌ییشتن به داخوازیه‌كانیان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی بێهداشتی تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
داخوازی سه‌ره‌كی ئه‌و كارمه‌ندانه زیاد كردنی حقووقی مانگانه و مافه‌داراییه‌كانی دیكه‌یان، به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌نگ پێدراو له مه‌جلیس بووه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه له دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٧ ساڵ، به‌شی ١٦، مادده‌ی ٥٤ی ئایین نامه‌ی چۆنیه‌تی شێوازی دامه‌زراندن، كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كارمه‌ندانه‌یه هه‌تا ئێستا كاری پێ نه‌كراوه. دامه‌زراندنی یه‌كجاره‌كی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی و لابردنی ماڵیات، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ماڵیات له خواسته‌كانی دیكه‌ی پارێزه‌رانی ته‌ندرووستی بوو.
