کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كوردستانیان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌ نۆرویژ

كۆبوونه‌وه‌ی كوردستانیان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌ نۆرویژ

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كوردستانیان دانیشتووی وڵاتی نۆرویژ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌ شای ئۆسلۆ، تیرۆری چالاكانی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی توركیا و كۆماری ئیسلامی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دین، دوو ڕۆژنامه‌وانی گیانبه‌ختكردوو له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر سه‌یدسادق و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ باشووری كوردستان بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ هاوكاری ئه‌منیه‌تی نێوان عێراق و ئێران بۆ گواستنه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ نێو كه‌مپ و ڕاده‌ستكردنی چالاكانی سیاسی به‌ كۆماری ئیسلامی نیشان دا دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه‌.