ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی وڵاتی بلژێك دژ به سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر وریشه مورادی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كوردستانیان و ئازادیخوازانی بلژێك به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕژیم له شاری بڕۆكسل، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئێدریس فه‌قێهی، په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، دژ به ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی مه‌حكووم كرد.