ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕێبه‌ندان، به ده‌یان كوردی دانیشتووی ئاڵمان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی ئۆرووپاوه، له‌به‌رده‌م بینای ڕیستۆرانی میكۆنووس كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەیەک لە ئازادیخوازان به مه‌به‌ستی پشتیوانی لە دانانی سپای پاسداران لە لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی لەلایەن پاڕلەمانی ئەوروپاوه لە بەردەم بینای ڕێستورانی میکۆنووس لە بەرلین کۆبوونەوە و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و تیرۆری چالاكانی سیاسیان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری پچڕانی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و داخستنی سه‌فاره‌تخانه‌كانی ئه‌و ڕژیمه له ئۆرووپا بوون.