ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كوردانی دانیشتووی شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان له چالاكییه‌كدا پشتیوانی خۆیان بۆ “وریشه مورادی” نیشان دا و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ “وریشه مورادی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و كه‌سوكاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له كوردانی دانیشتووی شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ڕوونكردنه‌وی چاره‌نووسی وریشه و ئازادی زیندانیان سیاسی بوون.