کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له‌ تاران و ئیسفه‌هان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له‌ تاران و ئیسفه‌هان 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌رمانان، كه‌م ئه‌ندامان له‌ شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و بێ بایه‌خی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆبوونه‌وه‌.

كه‌م ئه‌ندامانی تاران و خاوه‌ن ناوه‌نده‌كانی پێڕاگه‌یشتن به‌ كه‌م ئه‌ندامان، له‌ ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٠ له‌ سه‌دی یارانه‌ی ناوه‌نده‌ خسووسیه‌كان و نه‌دانی مابه‌ ته‌فاوه‌تی شه‌ش مانگه‌یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له‌ شاری ئیسفه‌هانیش، كه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و شاره‌ دژبه‌ بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاده‌ستكردنی زه‌ویه‌كانیان به‌ كارمه‌ندانی دادگوسته‌ری كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.