کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، كه‌م ئه‌ندامانی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌پێی بانگه‌وازێك كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو بڵاو كرابوو، وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی تاران كۆبوونه‌وه‌.

“بێهرووز مۆروه‌تی” نوێنه‌ری كه‌م ئه‌ندامانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو له‌ گرته‌ویدیۆیێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌ت هاتوون ڕێگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بگرن و هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه‌ كه‌ هه‌موویان ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌كه‌ن. وێڕای ئه‌و دۆخه ئه‌منیه‌تییه‌، كه‌م ئه‌ندامان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ٢٧ی كه‌م ئه‌ندامان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و زیادكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه بوون كه‌ له‌لایه‌ن بێهزیستیه‌وه‌ وه‌كوو یارمه‌تی وه‌ری ده‌گرن.