کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی تاران له‌به‌رده‌م شاره‌داری

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی تاران له‌به‌رده‌م شاره‌داری 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، كه‌م ئه‌ندامانی ئوستانی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌به‌رده‌م شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ دژایه‌تی خۆیان له‌ ئاست ڕاده‌ست كردنی سامانه‌ی هاتووچۆی كه‌م ئه‌ندامان به‌ به‌شی خسووسی نیشان داوه‌ و ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ به‌شه‌ بودجه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی قه‌تع كرا و ئێستاش ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌ر جۆره‌ خزكه‌تگوزارییه‌ك بێبه‌شیان بكه‌ن.