كۆمه‌ڵێك له كه‌مئه‌ندامان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شۆرای شاری تاران خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه سێهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كه‌مئه‌ندامان له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردووه و داوا ده‌كه‌ن په‌سه‌ندكراوی شۆرای شار سه‌باره‌ت به نه‌گواستنه‌وه‌ی به‌شی هاتووچۆ بۆ شوێنێكی دیكه جێبه‌جێ به‌كرێت. كه‌مئه‌ندامان هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی شاره‌داری بۆ سازكردنی ئاسته‌نگی بۆ كه‌مئه‌ندامان و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.