کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامانی تاران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامانی تاران له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌مئه‌ندامانی تاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نیشان دا.

كه‌مئه‌ندامانی ناڕازی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ماده‌ی ٢٧ی یاسا، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی به‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌درێت، زیادكردنی بودجه‌ی كه‌مئه‌ندامان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ڕاده‌ستكردنی به‌شی گواستنه‌وه‌ له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه‌ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت بوون.