ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، باخدارانی ناوچه‌ی “دلفارد”ی سه‌ر به شاری جیرۆفت له ئوستانی كرمان و كه‌شاوه‌رزانی شاری چنارانی سه‌ر به ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی له ئاست بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باخدارانی ناوچه‌ی “دلفارد”ی جیرۆفت له ئاست پۆلۆمپی بیری ئاوه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ناڕازین و ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. هه‌روه‌ها كه‌شاوه‌رزانی شارستانی چه‌ناران ڕۆژی ڕابردوو له ئاست قه‌تعی سێ ڕۆژی به‌رق و نه‌گه‌یشتنی ئاو به باخه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و داوایان كرد ماوه‌ی پچڕانی سێ ڕۆژه‌ی به‌رق بۆ یه‌ك ڕۆژ له حه‌وته كه‌م بكه‌نه‌وه.