ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی شارستانی كه‌هنووج له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی كۆبوونه‌وه.
پێشتر كه‌شاوه‌رزان له پارێزگاكانی سیستان و به‌لووچستان و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و جنووبی له ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ده‌وڵه‌ت پشكی سووته‌مه‌نی كه‌شاوه‌رزان و شۆفێرانی بارهه‌ڵگری له سێ هه‌زار لیتره‌وه بۆ ٣٠٠ لیتر كه‌م كردووه و ئه‌و كرده‌وه زیانێكی زۆری به جووتیاران و كامیۆن‌داران گه‌یاندووه.