کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ شارستانی زابۆل

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ شارستانی زابۆل 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی شارستانی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، جووتیارانی زابۆلی له‌ ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕازین و ده‌ڵێن: چه‌ند جار سه‌ردانی جیهادی كه‌شاوه‌رزیان كردووه‌ به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داخوازییه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه‌. نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی كێشه‌ی بۆ كه‌شاوه‌رزان ساز كردووه‌ و جووتیاران ناتوانن تراكتۆر به‌كار بێنن.