ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، كه‌شاوه‌رزانی خه‌ڵكی گوندی گهلماگهرد”ی شارستانی خۆمه‌ین دژبه نه‌دانی حه‌ق ئاوه و باخدارانی ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به له‌ناوبردنی باخه‌كانیان به بیانووی پڕۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی گوندی “گهلماگهرد”ی سه‌ر به شارستانی خۆمه‌ین، ماوه‌ی ده ساڵه كه به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی ئه‌و ناوچه ئه‌ده‌ن به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی نه‌دانی حه‌ق ئاوه به‌رهه‌مه كشتووكاڵیه‌كانیان له‌ناو چوون و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه باخدارانی شارستانی زیاری سه‌ر به ئوستانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی ڕابردوو به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست تێكدانی ڕه‌ز و باخی گوندنشینان به بیانووی پڕۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه نیشان دا و خوازیای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
