كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به دابیننهكرانی حه‌قئاوه، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی ناوچه‌ی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی كه زه‌مینه‌كانیان وشكبووه بهبهدهستهوهگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود و جێبه‌جێكرانی به‌ڵێنه‌كانی ئیداره‌ی ئاوی ناوچه‌یی ئیسفه‌هان بوون. كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی كه‌مپه‌ینێكیان به‌ناوی “دووشهممهكانی ئاوی” ڕێكخستووه و وێڕای پێداگری له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.