ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی شارستانی “پارس ئاباد”ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌رده‌بیل، له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی چه‌ند ڕۆژه‌ی ئاوی ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی تۆڕه بۆ ماوه‌یه‌ك چوونه نێو ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ڕێگه‌یان گرت و نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده حكوومیه ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه. له‌گه‌ڵ گه‌رمای كه‌ش و هه‌وای یه‌ك مانگی ڕابردوودا شارۆمه‌ندانی دانیشتووی پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی و ئه‌رده‌بیل تووشی قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو بوون و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له شاری ته‌ورێز به‌ڕێوه چووه.