کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی چاه هاشم له‌ به‌لووچستان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی چاه هاشم له‌ به‌لووچستان 3

كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی چاه هاشمی به‌لووچستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی گوڵان له‌ ئاست كه‌می نرخی به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ناوچه‌ی چاه هاشم ده‌كه‌وێته باشووری كرمان و باكووری سیستان و به‌لووچستان و جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ شووتی به‌رهه‌م دێنن. ڕۆژی ڕابردوو جووتیارانی ناڕازی دژ به‌ كه‌می نرخی به‌رهه‌مه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ڵاڵانی حكوومه‌تی مانیان گرت و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه و گرفته‌كانیان بوون.