ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كه‌شاوه‌رزانی شارستانی جیرۆفت له پارێزگای كرمان له ئاست نه‌دانی حه‌قاوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی باشووری پارێزگای كرمان و خاوه‌ن حه‌قاوه‌كانی هه‌لیل ڕوود ڕۆژی ڕابردوو سه‌ره‌تا له شوێنی دابشكردنی ئاوی به‌ندئاوی جیرۆفت كۆبوونه‌وه و دواجار ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان بۆ به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره گواسته‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قاوه‌كانیان بوون. به وته‌ی كه‌شاوه‌رزان، به‌هۆێ نه‌دانی حه‌قاوه زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
