كه‌شاوه‌رزانی به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نم له ئێرانشار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ دژ به نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمه‌كانی په‌رداخت كردووه و هیچ كاتێكی بۆ پێدانی ته‌واوی قه‌رزه‌كان دیاری نه‌كردووه. جووتیاران بۆ كڕینی كوود و ئامێری كه‌شاوه‌رزی هه‌زینه‌یان كردووه و ئه‌بێ قه‌رزه‌كانیان په‌رداخت بكه‌ن. هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی وه‌به‌رهێنان، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با، نه‌بوونی ئاو و گرانی كوود كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه داناوه.