کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان له‌ ساڵڕۆژی سه‌ركوتی بزووتنه‌وی جووتیاران

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان له‌ ساڵڕۆژی سه‌ركوتی بزووتنه‌وی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌رێك له‌ كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ساڵڕۆژی سه‌ركوتی جووتیاران له‌ ساڵی ١٤٠٠ كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی قوربانیانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌ كرد.

ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له‌ ده‌ورووبه‌ری زایه‌نده‌ڕوود به‌ڕێوه‌ برد، به‌ڵام هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشان كرده‌ سه‌ریان و چه‌ندین كه‌سیان كوشت و بریندار كرد. ڕۆژی ڕابردوو، جووتیارانی ئیسفه‌هانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی قوربانیانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌، خوازیاری پێدانی حه‌قاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.