کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی قه‌ندی كه‌ره‌ج

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ كارخانه‌ی قه‌ندی كه‌ره‌ج 1

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی قه‌ندی كه‌ره‌ج، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی ڕێبه‌ندان، دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ ساڵی ڕابردوووه‌ له‌و كارخانه ڕاگیراوه‌ و كرێكاران له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: شه‌ش مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. كرێكارانی ناڕازی داوا ده‌كه‌ن چاره‌نووسی پیشه‌ییان ڕوون بكرێته‌وه‌، كاری وه‌به‌رهێنان له‌ كارخانه ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێت.