كرێكارانی شاغڵ له شاره‌وانی ژماره پێنجی زاهدان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌نه‌رگرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، ٧٠ كارگه‌ر له به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌وانی ناحیه‌ی پێنجی زاهدان كار ده‌كه‌ن و شیركه‌تی په‌یمانكار هه‌ر جار و بڕێك له داخوازییه‌كانیان په‌رداخت ئه‌كات به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستی كرێكاران نییه.