ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شاره‌داری له شاره‌كانی خاش و ڕوودبار له پارێزگاكانی سیستان و به‌لووچستان و گیلان، له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری خاش سێ بۆ پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و دوایین حه‌قده‌ستێك كه وه‌ریان گرتووه، مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بووه. به‌وته‌ی كرێكاران، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نزیكه‌ی ٧٠ كرێكاری شاغڵ له شاره‌داری ڕوودبار ماوه‌یه‌كه ئیزافهكاریان پێ ناده‌ن و پاش دوو ساڵ هێشتا حه‌قده‌ستی چوار مانگی ساڵی ١٤٠٠ یان له‌گه‌ڵ مه‌زایا وه‌رنه‌گرتووه، له حاڵێكدا شاره‌دار گوڕاوه و شاره‌داری تازه‌یش وڵامدهرهویان نییه.