ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی ئوستانی زه‌نجان له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئوستانی زه‌نجان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئوستانداری و ده‌فته‌ری ناوه‌ندی ڕێگه‌ی ئاسن خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.
