ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، قه‌تاری ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌وان كاری تێدا ده‌كه‌ن، له ئه‌وه‌ڵی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه خه‌وێندراوه و هیچ به‌رپرسێكیش وڵامی پرسیاره‌كانیان ناداته‌وه و كاتێك ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، ئیداره‌ی كار ئه‌ڵێت هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه، ئێستا كرێكارانی ئه‌و به‌شه به‌بێ هۆكار له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی پیشه‌ییان ئه‌كه‌ن.